لیستی ئەو خواردنانەی ترامپ‌و كیم لەپەراوێزی كۆبوونەوەی لوتكە خواردوویانە

جیهان

14/06/2018‌ 3831 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپ‌و كیم جۆنگ ئۆن لەو ئۆتێلەی كۆبوونەوەی لوتكەی ئەمریكاو كۆریای باكووریان تێدا ئەنجامدا، چەند ژەمە خۆراكێكیان خواردووە.

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاو كیم دۆنگ ئۆن رۆژی 12ی ئەم مانگە لەئۆتێلێكی سەنگافوورە كۆبوونەوەی لوتكەیان ئەنجامدا، كە بۆ ماوەی دوو رۆژ لەو ئۆتێلە مانەوە.

لەكاتی مانەوەیان لەو ئوتێلە، دۆناڵد ترامپ‌و كیم جۆنگ شەش ژەمە خۆراكی سەرەكییان خواردووە، لەگەڵ خواردنی سێ‌ ژەمی شیرینی.

ژمە خۆراكییەكان لەخواردنی چینی‌و هندی‌و مالاوی پێكهاتوون، وەك ئەو لیستەی لەلایەن میدیاكان بڵاوكراوەتەوە.

هەروەها هەردوو سەرۆك كۆكتیل‌و  رۆبیانی كلاسیكی‌و وەڵاتەی ئەڤۆكادۆ، لەگەڵ خواردنی سەوزایی‌و دەریایی‌و ژەمی ماسی تر، چەند جۆرێكی تری خواردنی چینی.

لەشیرنییەكانیش كێكی چكوڵاتەو "هاگن داز"‌و فانیلیا و شیرینی "تروبیزین"ی فەرەنسیان خواردووە، وەك لەم لیستەدا دەبینرێت.

هـ ـ ح