شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك زانای مۆسكۆ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ڕێگری له‌به‌رزبونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی نێو له‌شی مرۆڤ ده‌كه‌ن، كاریگه‌ریی نه‌رێنییان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
به‌گوێره‌ی توێژنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زانای مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و گیرانی خوێنبه‌ره‌كانی مه‌ترسین بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، كه هۆكاره‌كه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كۆلیسترۆڵه، به‌ڵام به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵ به‌هه‌مانشێوه زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
زاناكان ده‌ڵێن هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵ به‌كاردێت، له‌حاڵه‌تی زۆر به‌كارهێنانیدا ده‌بێته هۆی كوشتنی نه‌خۆشه‌كه.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هه‌ندێك جۆری ئه‌و ده‌رمانانه ئێسكه‌كانی مرۆڤ به‌ئه‌ندازه‌ی 15 جار زیاتر له‌كه‌سێكی ئاسایی ده‌پوكێننه‌وه.
ڕ . ج