شارپرێس:
لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری تۆ
لابرا و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی پەیکەری تۆ دەڵێت"پەیکەرەکە گوزارشت لە بەندکردنی مێشکی تاک دەکات".
ساڤان عەبدوڕەحمان،سەرپەرشتیاری پڕۆژەی
پەیکەری تۆ دەربارەی پەیکەرەکە بە دەنگی ئەمریکای وتوە " پەیکەرەکە ڕەگەز و تەمەنی بۆ
دیارینەکراوە و وێنای هەموو تاکێکی کۆمەڵگایە".
ساڤان عەبدوڕەحمان، ئەوەشی وتوە "چەکوشێک لەنێو
سەرێکی زینداندا مانای ئەوەیە تاکەکانی کۆمەڵگا مێشکیان زیندانیکراوە و تەنها
خۆیان ئەتوانن خۆیان ئازاد بکەن".
هـ ـ ر