سەرچاوەیەکی سەربازی زانیارییەکانی شارپرێس لەسەر هێنانی هێزی سوری بۆ شەڕی دژی پەکەکە بۆ هەرێمی کوردستان پشت‌ڕاستدەکاتەوە

کوردستان

14/06/2018‌ 6936 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەکی سەربازی لە سوپای ئازادی سوریا ڕایدەگەێنیت "ڕێککەوتنێک کراوە لەنێوان دەزگای هەواڵگری تورکیا و سەرکردەکانی هێزەکانی  سەر بە سوریای ئازاد هێرشکردنە سەر قەندیل".

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ئەحمەد سوڵتان جێگری فەرماندەیی گشتی سوپای شۆڕشگێرانی سەر بە سوپای ئازادی سوریا بە ئاژانسی فوارات نیوزی ڕاگەیاندوە "ڕۆژی ٢٥ی ئایاری ئەمساڵ دەزگای هەوالگری تورکیا کۆبونەوەیەکی نهێنانی بۆ هەریەکە لە سەرکردایەتی هێزەکانی قەڵغانی فوڕات و چڵە زەیتون ریکخستوە تایبەت بە پرسی هێرشکردنە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان".

ئەحمەد سوڵتان ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە "کۆبونەکە بە مەبەستی ئەوەبوە کە دەزگای هەواڵگری تورکیا، ئەو هێزانە ڕازی بکات بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر گەریلاکانی پەکەکە لە قەندیل".


ئەحمەد سوڵتان ئاماژەی بەوەشداوە "دەزگای هەواڵگری ویستی ئەوەی هەیە کە ٢ هەزار بۆ ٢ هەزار ٥٠٠ چەکداری ڕاهێنراوی ئەو هێزانە بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە بەکاربهێنێت و هەروەها ئامادەش بوە مانگی ٧٥٠ دۆلار بدات بە هەر چەکدارێک".

هاوکات لەچەند ڕۆژی ڕابردودا نورەدین جانکیلی وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیانبو "شەڕی ئێمە دژی پەکەکە و ئەوان لەهەرشوێنێک بن شەڕیان لەدژن دەکەین و لەماوەیەکی نزیکیشدا هێرش دەکەنە سەر قەندیل".

ئەوەش دوای ئەوە دێت هەفتەی ڕابردو شارپرێس وەکو یەکەمین میدیای کوردی بڵاوکردەوە و ڕاگەیاندبو "هێزێکی سوری  کە گومان دەکرێت سەر بە "بەرەی نوسرە" بن هێنراونەتە هەرێمی کوردستان بۆ سنوری چواردەوری هەولێر".

شارپرێس ئەوەشی زانیبو "سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "ئەو هێزو هێنراوتەنە جێگایەک لە نێوان سیدەکان و مێرگەسۆر لە سنوری پارێزگای هەولێر و  ژمارەیان ٢٥٠٠ بۆ ٢٧٠٠ کەس دەبێت و لە بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا جێگیرکراون".

هـ ـ ر