بەرێوەبچوونی كۆنسێرتی نانسی عەجرەم لەئیستانبوڵ

هەمەڕەنگ

15/06/2018‌ 418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خانمە هونەرمەندی لوبنانی، نانسی عەجرەم بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆنسێرت گەیشتە توركیا.

نانسی عەجرەم و هاوسەرەكەی بەفڕۆكە لەبەیروتی پایتەختی لوبنانەوە گەیشتنە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئیستانبوڵ، ئەوەش بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، عەجرەم چەند وێنەیەكی لەگەڵ هەوادارانی گرت و بەئوتومبێلێكی تایبەت فڕۆكەخانەی بەجێهێشت.

بڕیارە ئەمڕۆ نانسی عەجرەم لەگەڵ هاوسەرەكەی و كچەكەی بە چەند شوێنێكی ئیستانبوڵدا بگەڕێن و سبەی لە میوانخانەیەك كۆنسێرتێك رێكبخات.

هـ ـ ح