شارپرێس:
جامی جیهانی له‌زێڕی عه‌یاره 18 دروستكراوه‌و له‌دروستكردنیشیدا 53 په‌یكه‌رسازی ناسراو كاریان تیادا كردووه.
جامی جیهانی ڕووسیای 2018 له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیدایه‌و له‌ئێستاشه‌وه چاوه‌ڕێی كاپتنی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌یه كه یاریی كۆتایی ده‌باته‌وه‌و جامه‌كه به‌رزه‌داته‌وه، به‌ڵام چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ هه‌ن له‌باره‌ی دروستكردنی ئه‌و جامه‌وه.
جامی جیهانی له زێڕی عه‌یاره 18 دروستكراوه‌و به‌رزییه‌كه‌ی 35 سانتیمه، هاوكات كێشی جامه‌كه 6 كیلۆگرام زیاتره، كه 5 كیلۆگرامی له‌زێڕی ته‌واوه.
له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شیه‌وه ئه‌وه ئاشكرابووه، كه جامی جیهانی نرخه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 150 هه‌زار یۆرۆ.
له‌دروستكردنی جامه‌كه‌دا 50 په‌یكه‌رساز به‌شداربوون، كه سه‌رجه‌میان دابه‌شبوون به‌سه‌ر حه‌وت وڵاتی جیهاندا.
ڕ . ج