جۆرێكی شه‌كره‌ مه‌ترسی توشبوون به‌نه‌خۆشی باركنسۆن زیاد ده‌كات

جیهان

16/06/2018‌ 1156 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكرد، جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره‌، ئه‌گه‌ری توشبوون به‌نه‌خۆشی باركنسۆن زیاد ده‌كات.

به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ كه‌ له‌زانكۆی كۆلدیج له‌له‌نده‌ن ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌جۆری دووه‌م، ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌نه‌خۆشی باركنسۆن لێده‌كرێت.

نه‌خۆشی باركنسۆن نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌شێكی ده‌ماره‌كانی مێشك له‌كارده‌كه‌ون‌و هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ بۆ دروستبونی گرژبون و كه‌می جوڵه‌ و له‌رزین له‌ نه‌خۆشه‌ توشبوه‌كه‌دا.

توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی كۆلدیج ماوه‌ی 12 ساڵی خایاندووه‌، هاوكات سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیاش له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌شدارییان پێكراوه‌، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مدا توشی جۆری دووه‌می شه‌كره‌ ده‌بن، مه‌ترسی توشبوونیان به‌ باركنسۆن زۆر زیاتره‌ له‌كه‌سانی دیكه‌.

دكتۆر تۆماس وارنه‌ر كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌پزیشكه‌كانی به‌شدار له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێت:"به‌شێك له‌هۆكاری توشبوون به‌ نه‌خۆشی باركنسۆن بۆ كێشه‌ له‌ئاماژه‌كانی ئه‌نسۆلین له‌مێشكدا دروستده‌بێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌و دوو نه‌خۆشییه‌دا دروستببێت".

ڕ . ج