ڤیدیۆ.. پێشمەرگەیەك گۆڕانی بۆ مەسعود بارزانی دەڵێت

کوردستان

16/06/2018‌ 3536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات لەرۆژی دووەم سەردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەی كرد.

مەسعود بارزانی رۆژی شەممە سەردانی میحوەری پردێ-ی هێزی پێشمەرگەی كردو لەگەڵ فەرماندەكانی پێشمەرگە كۆبووەوە.

مەسعود بارزانی لەمیانی لێدوانێكی وتی: پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لەیەكە بەیەكەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەم‌و سوپاس-یشتان دەكەم، بۆ ئەو ئەرك‌و ماندووبوونەی رۆژانە دەیكێشن.

سەردانەكەی مەسعود بارزانی بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە لەكاتێكدایە، لەدوای ئەوەی لەمانگی 11ی رابردوو دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی هەرێم بوو، لەهیچ سەنگەرێكی پێشمەرگە دەرنەكەوتووە.

لەدوای سەردانەكەش مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، كە یاوەری مەسعود بارزانی بووە بۆ سەردانەكە، ڤیدیۆیەكی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردەوە، كە تێدا دەردەكەوێت، پێشمەرگەیەك بۆ مەسعود بارزانی دەڵێت.

بەپەلە