وێنە.. دەركەوتنی ئەنجلینا جولی لەناوچە وێرانكراوەكانی موسڵ

هەمەڕەنگ

17/06/2018‌ 728 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجلینا جولی، ئەستێرەی بواری سینەمای ئەمریكی‌و جیهانی سەردانی شاری موسڵی كردو لەشەقام‌و ناوچە رووخاوەكانی شارەكە دەركەوت.

ئەنجلینا جولی، بەمەبەستی گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ خەڵكی لێقەوماوی موسڵ سەردانی شارەكەی كردووە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕەوە بەتەواوی بوونەتە وێرانە.

شاری موسڵ لەچەند ساڵی رابردوو كەوتە دەست چەكدارانی داعش‌و لەساڵی 2017 هێزە عێراقییەكان كۆنتڕۆڵیان كردەوە، بەڵام بەهۆی شەڕەكانەوە، شارەكە بووە وێرانە.

ئەنجلینا جولی ، لەرێگەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان هاوكاری گەیاندووەتە ئاوارەكانی موسڵ، كە هاوكاری جۆراوجۆری پێگەیاندوون.