9.6 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ یەك دانەی كتێبێكی ئەمریكی

هەمەڕەنگ

17/06/2018‌ 396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵی زیادكردنی فرۆشتنەكانی كریستیز، یەك دانە لەكۆپی كتێی "تیور ئەمریكا"ی فرۆشت، كە جیمس ئۆدۆبۆن نووسیوییەتی.

ئەو كتێبە كتێبێكی مێژوویی بەناوبانگی ئەمریكییەو باسی ژینگە دەكات، كە بە 9.65 ملیۆن دۆلار لە نیۆیۆرك فرۆشراوە.

مێژووی كتێبەكە بۆ سەدەی هەژدە دەگەڕێتەوەو زیاتر لە 400 وێنەی سروستی تێدایە، كە وێنەی 1037 باڵندەیە.

ناوی ئەو كەسەی كتێبەكەی كڕیوە ئاشكرانەكراوەو دووەم گرانترین كتێبیشە لەسەر ئاستی جیهان فرۆشراوە، كە ئەوەی پێشتر بە 10.27 ملیۆن دۆلار لەساڵی 2010 فرۆشراوە.

كتێبی "تیور ئەمریكا" بۆ یەكەمجار لە 1827 و 1838 چاپكراوە، كە وردەكاری جۆرەكانی باڵندەكانی ئەمریكای باسكردووە.

هـ ـ ح