كاردشیان رەتیدەكاتەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا كاندید بكات

جیهان

17/06/2018‌ 725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیم كاردشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی، رەتیكردەوە، خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا كاندید بكات.

كیم كاردشیان، لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هیچ ئامادەییەكی نییە بۆ ئەوەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا كاندید بكات.

ئەستێرە تەلەفزیۆنەكەی ئەمریكا ئەوەشی راگەیاند، هیچ بوارێكی نییە، بۆ ئەوەی بچێتە دونیای سیاسەتكردنەوەو هیچ كاتێكیش لەو بیری نەكردووەتەوە، بچێتە ئەو بوارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە كاردشیان خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا كاندید دەكات، ئەوەش بەهۆی چەند دەركەوتنێكی لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتەكەی.

هـ ـ ح    

بەپەلە