ئەنجلینا جولی سەردانی چەند ناوچەیەكی هەرێم دەكات

کوردستان

17/06/2018‌ 880 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجلینا جولی ئەستێرەی سیسنەمایی ئەمریكی، سەردانی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەكات، دوای ئەوەی سەردانی شاری موسڵی كرد.

ئەنجلینا جولی ئەمڕۆ یەك شەممە سەردانی پارێزگای دهۆكی كردووەو كەمپی ئاوارەكانی شارەكەی بەسەركردووەتەوە.

جولی رۆژی شەممە سەردانی شاری موسڵی كردو بڕیارە لەهەرێمی كوردستان سەردانی چەند شارێكی تریش بكات.

ئەو ئەستێرەیەی سینەمای كوردی، لەگەڵ شاندێكی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەردانی موسڵ‌و پارێزگای دهۆكی كردووەو بڕیارە هاوكاری بگەیەنێتە ئاوارەكانی شارەكەو ناوچەكانی تریش.

هـ ـ ح