توركیا بانگەشەی بۆ كردبوو
یەپەگە رەتیدەكاتەوە رێككەوتنی لەگەڵ داعش بۆ گۆڕینەوەی دەستگیركراوەكان كردبێت

کوردستان

18/06/2018‌ 841 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كینۆ گابرێل، وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە رەتیكردەوە، كە شەرڤانان دیلی دەستگیركراوی رێكخراوی داعش-یان لەگەڵ ئەو رێكخراوە گۆڕیبێتەوە.

كینۆ گابرێل لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئەو راپۆرتانەی باس لەوە دەكەن، گوایە یەپەگە دیلە دەستگیركراوەكانی رێكخراوی داعش-ی لەگەڵ ئەو رێكخراوە گۆڕیوەتەوە، هیچ بنەمایەكی راستی نییە.

وتەبێژەكەی یەپەگە راشیگەیاند، ئەو راپۆرتانە تەنیا دەنگۆن‌و ئەو لایەنانەشی بڵاویدەكەنەوە، دەبێت بەڵگەی پێویست بخەنەڕوو.

ماوەی رابردوو میدیا فەرمییەكانی توركیا چەند راپۆرتێكیان بڵاوكردەوە، كە گوایە شەرڤانانی یەیەگە لەگەڵ داعش رێككەوتوون بۆ گۆڕینەوەی دیلە دەستگیركراوەكانی نێوانیان.

هـ ـ ح