وێنە.. بارینی بەردی شوشەیی لەدوورگەی هاوای ئەمریكا

هەمەڕەنگ

18/06/2018‌ 552 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە لەدوورگەی هاوای ئەمریكا، بەردی شوشەیی باریوە، كە ئەوەش خەڵكی ناوچەكەی شۆك كردووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە قەبارەی بەردە شوشەییەكە گەورە بووەو رەنگەكەی شوشەیی زەیتوونی بووە، كە بەروونی لەسەر شەقامەكان بینراوە.

رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، كە ئەو رووداوە بەهۆی تەقینەوەی بوركانی سەوران بووە، كە ئەو جۆرە بەردە لەو بوركانە دەرچووەو بە "كیلاویای بچووك" ناودەبێت.

ئەو بردە بەردێكی بەنرخەو لەبازاڕەكان نرخی هەر قیراتێكی 450 دۆلار دەفرۆشرێت، كە شێوەیەكی جوانی هەیە وەك لەم وێنانە دەبینرێت.

بەپەلە