ڤیدیۆ.. دوو گەردوونناس دەچنە دەرەوەی وێستگەی ئاسمانی

هەمەڕەنگ

18/06/2018‌ 369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی "ناسا"ی گەردوونی ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە، كە تایبەتە بەهاتنە دەرەوەی دوو گەردوونناس لەوێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی.

بەپێی ئاژانسەكە، ئەو گەردوونناسانە ناویان دریۆ فیۆستیل و رێكی ئارنۆڵد بوون چوونەتە دەرەوەی وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، ئەو دوو گەردوونناسە بۆ دانانی كامێرایەك لەدەرەوەی وێستگەی ئاسمانی چوونەتە دەرەوەو ئەركەكەشیان بەسەركەوتوویی ئەنجامداوە.

هـ ـ ح