مشتومڕ دروستبووە.. كچە پۆلیسەكانی لوبنان هەرا دەنێنەوە

هەمەڕەنگ

18/06/2018‌ 548 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەوڵاتی لوبنان مشتومڕێكی زۆر دروستبووە، ئەوەش بەهۆی جلوبەرگی نوێی كچە پۆلیستەكانی سەر شەپامەكانی وڵاتەكە.

شارەوانییەكانی لوبنان لەچوارچێوەی بەرنامە گەشتیارییەكانی بڕیاریداوە، كە جلوبەرگی تایبەت بەپۆلیسی ژنان دابین بكات، كە جلەكانیش لەشۆرتێكی كورت‌و تیشێرت‌و كڵاوێك پێكهاتوون.

ئەو جلوبەرگانە، كاردانەوەی لەو وڵاتە، بەتایبەتی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەدواوە هاتووە، ئەوەش بەهۆی كورتی شۆرتەكان، كە لەلایەن كچانی پۆلیسەوە دەبێت لەبەربكرێن.

كاردانەكان بەشێوەیەكە، كە ئەو جلوبەرگانە بۆ كچان ‌و ژنانی پۆلیس شیاو نییەو نابێت ئەو جلوبەرگانە لەبەر بكەن، بەتایبەتی لەشوێنە گشتییەكان.

هـ ـ ح