نوێترین هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی رێككەوتنەكەی لەگەڵ توركیا

کوردستان

19/06/2018‌ 2547 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەریك پاھۆن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، رایگەیاند سەربازانی توركیا و ئەمریكا بە "ھەماھەنگی" یەكتری، بەڵام بە شێوەیەكی "سەربەخۆ" دەستیان بەچالاكییەكانی گەڕان و دەورییە لەنزیك شاری مەنبەجی باكووری سوریا كردووە.

ئەریك پاھۆن، لەمیانی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ راشیگەیاند، "یەكینەكانی سوپای ئەمریكا و توركیا لە ١٨ی حوزەیران لەچوارچێوەی نەخشە رێگای مەنبج بە ھەماھەنگی یەكتری ، بەڵام بەشێوەیەكی سەربەخۆ دەستیان بەچالاكییەكانی گەڕان و دەورییە كردووە".

بەقسەی وتەبێژی پەنتاگۆن، سەقامگیری مەنبەج لەرووی ئۆپەراسیۆنەكانی دژی داعش لەرۆژھەڵاتی سوریا زۆر گرنگە، ئەوەشی راگەیاند "چالاكییەكانی گەران و دەورییەی ھاوبەش، بەشێكە لەپەیوەستەی ئەمریكا بە توركیا وەك ھاوپەیمانێكی نێو ناتۆ". 

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لەسەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا بڵاوكراوەتەوە، "لەچوارچێوەی نەخشە رێگای مەنبەج و رێكاری ئەمنی، كە پێشتر رێككەوتنی لەسەر كرابوو، سوپای توركیا و سوپای ئەمریكا بە ھاوبەشی چالاكی گەڕۆكیان لەھێڵی نێوان ناوچەی قەڵغانی فورات و مەنبچ دەستپێكردووە".

پێشتر ئەمریكا و توركیا، گەیشتبوونە رێككەوتنێك لەكشانەوەی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە لەناوچەكانی مەنبەج، ئەوەش بۆ رۆژئاوای رووباری فوڕات لەباكووری سووریا.

هـ ـ ح