باوكی میگان مەرجەكەی بۆ هاوسەرگیری كچەكەی لەگەڵ شازادە هاری ئاشكراكرد

هەمەڕەنگ

19/06/2018‌ 2154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باوكی میگان ماركڵ، كە ئێستا هاوسەری شازادە هاری بەریتانیایە، ئەو مەرجەی ئاشكراكرد، كە بۆ پرۆسەی هاوسەرگیرییەكە هەیبووە.

باوكی میگان ناوی تۆماس ماركڵەو لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی مەرجەكەی ئاشكراكردووە، كە پەیوەندی بەدۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاوە هەبووە.

بەقسەی باوكی ئەو كچە هونەرمەندە ئەمریكییەكە، مەرجەكەی بۆ شازادە هاری ئەوە بووە، كە پشتگیری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بكات.

تۆمار هۆكاری داواكاكاری‌و مەرجەكەشی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، كە هاری لەرووی سیاسییەوە لەبەریتانیا كاریگەری زۆری هەیە، بۆیە دەیەوێت ئەو پشتگیرییە بۆ سەرۆكی وڵاتەكەی مسۆگەر بكات.

میگان ماركڵ‌و شازادە هاری مانگی پێنجی رابردوو، هاوسەرگیرییان كرد، كە هاوسەرگیرییەكەیان كاردانەوەی زۆری بەدواوە هات‌و مشتومڕێكی زۆریشی دروستكردو بەردەوامیشی هەیە.

هـ ـ ح