كیم كارداشیان جەخت لەخۆكاندیدنەكردنی بۆ سەرۆكی ئەمریكا دەكاتەوە

هەمەڕەنگ

19/06/2018‌ 1417 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیم كارداشیان، ئەستێرەی تەلەفزیۆنی‌و نمایشی جلوبەرگی ئەمریكا، جەختی كردەوە، هیچ بەرنامەیەكی نییە بۆ ئەوەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا كاندید بكات.

كیم كارداشیان (37 ساڵ) لەنوێترین دەركەوتنی‌و لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی رایگەیاند، بڕیاری كۆتایی داوە، ناچێتە كێبڕكێی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا.

كیم راشیگەیاند، نەك بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، بۆ هەمیشە بڕیاری ئەوەی داوە بیر لەوە نەكاتەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی كاندید نەكات.

كیم كارداشیان پێشتر مشتومڕی ئەوەی دروستكردبوو، كە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا كاندید دەكات، بەڵام لەلێدوانێكی ئەوەی رەتكردبووەوە.

دەنگۆكان بەشێوەیەك بوو، كە كانی ویستی هونەرمەندی ئەمریكی‌و هاوسەرەكەی كیم كارداشیانی هانداوە، بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەساڵی 2024 خۆی كاندید بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی ئایاری رابردوو كیم كاردیشیان لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوەو گفتوگۆیان لەبارەی ئەوەوە كرد، كە چاكسازی لەگرتووخانەكانی ئەمریكا بكرێت.

هـ ـ ح