ڤیدیۆ.. گەیشتنی شیرین عەبدوەهاب بۆ سعودییە

هەمەڕەنگ

19/06/2018‌ 382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شیرین عەبدولەهاب گۆرانیبێژی میسری گەشتە سعودییە، ئەوەش بۆ رێكخستنی ئاهەنگێكی گۆرانیوتن.

شیرن لەگەڵ هاوسەرەكەی حوسام حەبیبی گۆرانیبێژی میسری سەردانی سعودییەی كرد، كە لەو بارەوە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەكیان بڵاوبووەتەوە.

شیرین ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەكۆمەڵگەی "الملك عبد الله"ی ئابووری ئاهەنگی گۆرانییەكەی سازدەكات، ئەوەش بەهۆی پشووەكانی جەژنی رەمەزان.

ئاهەنگەكە تایبەتە بەژنان‌و ژمارەیەكی زۆریش خەڵك بلیتی ئاهەنگەكەیان كریوە، كە نرخەكەی لەنێوان 400 ریاڵی سعودی بۆ 2200 ریاڵ بووە.

هـ ـ ح