وادەی بڵاوكردنەوەی وێنەی "iPhone SE 2" ئاشكراكرا

هەمەڕەنگ

19/06/2018‌ 361 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "ئەبڵ"ی ئەمریكی، وادەی بڵاوكردنەوەی وێنەی مۆبایلە نوێیەكەی، كە لەجۆری "iPhone SE 2" ئاشكراكرد.

كەناڵی "360" بڵاویكردەوە، كە كۆمپانیا ئەمریكییەكە رایگەیاندووە، لەناوەڕاستی مانگی ئەیلولی داهاتوو وێنەی ئەو مۆبایلە نوێیەی ئاشكرادەكات.

كەناڵەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەپڵ ئەوەشی راگەیاندووە، دوای نمایشكردنی وێنەكە لەمساڵداو لەمانگی تشرینی دووەم، دەست بەفرۆشتنی لەبازاڕەكانی جیهان دەكات.

تائێستا وردەكاری تایبەتمەندییەكانی ئەو مۆبایلە نوێیەی كۆمپانیا ئەمریكییەكە ئاشكرانەكراوەو تەنیا ئەوە نەبێت، كە قەبارەی شاشەكەی 4.6 بۆسەو تایبەتمەندی "Apple A11 Bionic"، هەیەو لەرێگەی شاحینەی هەوایی شەحندەكرێتەوە.

هـ ـ ح