كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئۆپیك نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە

جیهان

19/06/2018‌ 416 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆبوونەوە چاوەڕ,انكراوەكەی رێكخراوی ئۆپیك نرخی نەوتی بەرزكردەوە، كە چەند رۆژێكە نرخەكەی نزمدەبێتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، دوای ئەوەی نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساس نرزمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی تۆماركردووە، نرخەكەی 79 سەنت لەكۆتا مامەڵەكان بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.85 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی رێنتی جیهانیش، 1.90 دۆلار نرخەكەی بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 75.34 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رەنگە نرخەكەی زیاتریش بەرزكردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە بەم نزیكانە رێكخراوی ئۆپیك، كە لەچەند وڵاتێكی بەرهەمهێنی نەوت پێكهاتووە، كۆبوونەوە بكات، بۆ ئەوەی رێگری بكات لەو دابەزینەی چەند رۆژێكە لەبازاڕەكانی جیهان تۆماریدەكات.

هـ ـ ح

بەپەلە