لەبەغدا هاوپەیمانی دروست دەكەن
رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی لەقۆناغی كۆتایی نزیكبووەتەوە

عیراق

19/06/2018‌ 1473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێككەوتنی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی لەقۆناغی كۆتایی نزیكبووەتەوەو بەپێی رێككەوتنەكەش لەبەغدا هاوپەیمانییەك دروست دەكەن.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، كە قسەی بۆ رۆژنامەی عەرەبی جەدید كردووە، پارتی‌و یەكێتی لەچەند رۆژی رابردووداو دوو لەچاوی میدیاكان لەئاستی باڵا كۆبوونەوەو گفتوگۆیان كردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە كۆبوونەوەو گفتوگۆكانی پارتی‌و یەكێتی بۆ قسەكردن بووە لەسەر رێككەوتنی پێكهێنانی هاوپەیمانی لەبەغدا، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق‌و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی لەقۆناغی كۆتایی نزیكبووەتەوەو ئێستا كار لەسەر نووسینەوەی بەرنامەیەكی هاوبەش دەكەن، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو بەرنامەیە، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بكەن.

پارتی‌و یەكێتی وەك دوو لایەنی سەرەكی هەرێم، زۆرترین كورسی پەرلەمانی عێراقیان بەدەستهێناوەو بەهەردووكیان خاوەنی 43 كورسی پەرلەمانین‌و بڕیارە بەشداری حكومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە بكەن، بۆ ئەوەش قسە لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دەكەن.

هـ ـ ح