شارپرێس:
یاریزانێكی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتین كارێكده‌كات، كه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و نه‌یمار پێیان ناكرێت.
جۆن ئارنی رێزا یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ڕایگه‌یاند، كاتێك نه‌یمار له‌نێو یاریگه له‌لایه‌ن یاریزانانی به‌رامبه‌رییه‌وه دوچاری لێدانێكی ئاسایی ده‌بێت، خۆی به‌زه‌ویدا ده‌دات‌و داوا له‌ناوبژیوان ده‌كات سزای ئه‌و یاریزانه بدات.
به‌وته‌ی ئارنی، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆش هه‌مان سیفه‌تی نه‌یماری به‌رازیلی هه‌یه كاتێك له‌نێو یاریگه زو زوو خۆی به‌زه‌ویدا ده‌دات.
ئه‌و یاریزانه‌ی لیڤه‌رپوڵ پێیوایه به‌ته‌نیا میسی وه‌ك ئه‌و دوو یاریزانه ناكات، به‌ڵكو هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌یاریكردن، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌یه ئه‌و میسی خۆش ده‌وێت.
ڕ . ج