شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پلانی هه‌یه گۆڵپارێزه‌كه‌ی بكاته خاوه‌نی به‌رزترین موچه‌ی گۆڵپارێزه‌كان له‌جیهاندا.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ماركا، ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ ده‌یڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ڕێككه‌وتن، تا پێنج ساڵی دیكه ئه‌و گۆڵپارێزه له‌یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا مانچسته‌ر یونایتد موچه‌ی ساڵانه‌ی دی خیا بكاته 21 ملیۆن یۆرۆ.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌رید به‌چڕی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه به‌توانایه‌دا ده‌ستپێكرد، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان ده‌یه‌وێت موچه‌ی دی خیا به‌رز بكاته‌وه، له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه.
ڕ . ج