شارپرێس:
یه‌كه‌م هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان سێ لایه‌نی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ریه‌كه له حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان‌و پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، به‌فه‌رمی هاوپه‌یمانێتیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهێنا بەناوی لیستی سەردەم.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سبه‌ینێ چوار شه‌ممه ئه‌و واده‌یه كۆتایدێت كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسی هه‌رێم، بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی كۆمسیۆن، تا ئێستا یه‌ك هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30ی ئه‌یلول تۆماركراوه.
گه‌رچی پێشتر باس له‌وه‌ده‌كرا لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هاوپه‌یمانێتی دورستده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی ئه‌و بابه‌ته له‌كۆمسیۆن تۆمارنه‌كراوه.
هاوكات به‌رپرسانی كۆمسیۆنی هه‌رێم ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه، كاتی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی لایه‌نه سیاسییه‌كان درێژبكه‌نه‌وه، گه‌ربێتوو پێویست بكات.
ڕ . ج