شارپرێس:
یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی ده‌بێته وێستگه‌ی داهاتووی خافێر پاستۆری یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی.
به‌گوێره‌ی تۆڕی سكای سپۆرت-ی ئیتاڵیی، یانه‌ی ڕۆما هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی پاستۆریی له‌پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ یانه‌كه‌ی ده‌ستێكردووه، وا بڕیاره له‌ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌و یاریزانه به‌ره‌و ڕۆما به‌ڕێبكه‌وێت.
پێشتر پاستۆری له‌خولی ئیتاڵیی‌و له‌یانه‌ی پالمێرۆ یاریده‌كرد، پاشان ڕویكرده خولی فه‌ره‌نسی‌و په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه كرد.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پاستۆری له‌لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیدا جه‌ختیده‌كرده‌وه له‌وه‌ی، ده‌یه‌وێت هاوینی ئه‌مساڵ ڕیزی یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت.
ڕ . ج