شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكرد، جگه‌ره‌ی ئه‌لیگترۆنی زیانی گه‌وره‌ی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، ناكرێت ببێته جێگره‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ئاسایی.
ژماره‌یه‌ك زانا له‌زانكۆی بۆستن توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی زیانه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه 9 مادده‌ی كیمیایی له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و جگه‌ره‌یه‌دا ده‌چێته نێو له‌شی مرۆڤه‌وه، كه هه‌ر 9 مادده‌كه بكوژ‌و مه‌ترسیدارن.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه ئاشكرابووه، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی كێشه بۆ خوێنبه‌ر و خانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌خوێنی مرۆڤه‌وه دروستده‌كات، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌ش بۆ سییه‌كان دروستده‌كات.
زۆرجار له‌كاتی دروستكردنی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیدا تامی جیاواز به‌كاردێت، كه له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی، تامه‌كانی (نه‌عنا، ڤانێلا‌و دارچینی) له‌دیارترین ئه‌و تامانه‌ن كه زیانی گه‌وره‌یان بۆ ته‌ندروستی هه‌یه.
ڕ . ج