شارپرێس:
تەندروستی هەڵەبجە
ڕایگەیاندوە "لەهەڵەبجەی تازە پۆلیسێک
فیشەكێك بەر سەری كەوتوەو بەهۆی سەختی
برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێ‌شەممە بەشی ڕاگەیاندنی
بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە و
ڕایگەیاندوە " پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆسێشه‌ممه، كاتژمێر 2:45 گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 29
ساڵان گه‌یەندرایە به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كه فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتبو".
بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی
گشتی هەڵەبجە ئاماژه‌شی به‌وه‌شداوە "پاش جێبه‌جێكردنی كاری پێویست بۆی له‌لایه‌ن
پزیشك و كارمه‌نده‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به‌خێرایی به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن به‌ڕێخرا
بۆ سلێمانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ڕێگادا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست
دا".
بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی
هەڵەبجە باسی لەوەشکردوە "به‌پێی وته‌ی
كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئەو گه‌نجه ناوی (محه‌مه‌د سلێمان ئه‌مین)ه و ته‌مه‌نی 29 ساڵه
و ماڵیان له گه‌ڕه‌كی سیروانیه‌كانه له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه".
نەخۆشخانەکە
ئەوەشی وتوە "بەپێی وتەی كەسوكارەكەی ئه‌و گه‌نجه پۆلیسه‌و و باری ده‌رونی ته‌واو نییه و فیشه‌كی ناوه به‌خۆیه‌وه
و خۆی کوشتوە".
هـ ـ ر