شاخەوان عەبدوڵا: پارتی سودمەند دەبێت لەبڕیاری پێداچونەوەی دادگا بەهەمواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان

عیراق

19/06/2018‌ 1286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی پارتی لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەێنێت "پارتی لەگەڵ هەژمارکردنەوەی هەر سندوقێکی دەنگدانە بەمەرجیک کۆمسیۆن پێداچونەوە بکات".

 

ئەمڕۆ سێ‌شەممە شاخەوان عەبدوڵا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە کەناڵی سۆمەریەنیوزی ڕاگەیاندوە "بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بەرژەوەندی پارتیدا دەبێت و پارتی لەگەڵ رەتكردنەوەی هەر سندوقێكدایە كە ساختەكاری تێدا بسەلمێت بەمەرجێك وردبینییەكە لەرێگەی كۆمسیۆنەوە بكرێت".

شاخەوان عەبدوڵا، ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو سكاڵایەی لەلایەن حزبەكەیەوە تۆماركراوە بنەمای یاسایی و دەستوری هەیە".

ئەو وتانەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لەکاتێکدایە كە پەرلەمانی عێراق كاتێكدا هەمواری یاساكەی پەسەندكردوە سەڵاحیەتی دەسەڵاتی دادوەریشی بەخۆی داوە كە هەزاران دەنگی تایبەتی پێشمەرگەو ئاوارەكانی هەڵوەشاندۆتەوە.
هـ ـ ر

بەپەلە