ڕێبوار تاڵەبانی: بڕیاری دەستگیرکردنم بۆ دەرنەکراوە

عیراق

19/06/2018‌ 300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕەتیدەکاتەوە فەرمانی دەستگیركردنی لەلایەن دادگای دەستپاركی كەركوكەوە بۆ دەرچوبێت.

ئەمشەو سێ‌شەممە نوسینگەی ڕۆژنامەوانی رێبوار تاڵەبانی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندوە "ئەوەی لە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاند بڵاوكراوەتەوە لەبارەی دەرچونی فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت لەلایەن دادگای دەستپاكییەوە سەبارەت بە خەرجكردنی بڕە پارەیەك لە دەرەوەی رێكارە یاساییەكان، راست نییە".

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی ڕێبوار تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە "هەوڵێكی پوچە و هەڵسوكەوتێكی نزمە بۆ فشارخستنە سەر رای گشتی و دەسەڵاتی دادوەری بۆ دروستكردنی كێشەو بەدیهێنانی هەندێك ئامانجی تایبەت".

نوسینگەکەی تاڵەبانی ئەوەشی وتوەە "متمانەی تەواویان بە بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەری هەیە كە ناكەوێتە ژێر كاریگەی ئەو فشارانە".

هـ ـ ر