توێژینەوەیەك قاچەكان بەنهێنی تەمەن درێژی مرۆڤ دەزانێت

جیهان

20/06/2018‌ 3696 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی، قاچەكان نهێنی تەمەن درێژین بۆ مرۆڤ.

هەر بەپێی توێژینەوەیەك، كە ناوەندێكی پزیشكی بەریتانیا لە لەندەن ئەنجامیداوە، تەندروستی مرۆڤ پەیوەندی بەقاچەكانەوە هەیە، كە باشی قاچەكان دەبێتە هۆی تەمەن درێژی.

توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، پێچەوانەی ئەوە، خرپی تەندروستی قاچەكانی مرۆڤ هۆكارن بۆ تێكچوونی باری تەندروستی مرۆڤ، تەنانەت كاریگەری نەرێنی دەبێت‌و دەبێتە هۆی مردنی مرۆڤ.

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، پاك‌و خاوێنی‌و ئازارنەدان‌و فشارنەكردن‌و ئازار نەدان، هۆكاری سەرەكین بۆ ئەوەی قاچەكانی مرۆڤ بە تەندروستی بمێننەوە، كە مرۆڤ دەبێت گرنگییەكی زۆر بەوانە بدات.

هـ ـ ح