نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم روو لەنزمبوونەوە دەكاتەوە

کوردستان

20/06/2018‌ 1015 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 500 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە‌ نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی رووی لەنزمبوونەوە كردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 140 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 160 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 18 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 27 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح