ناوی ئەو دادوەرەی دەبێتە بەرێوەبەری لقی سلێمانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان

عیراق

20/06/2018‌ 7852 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوی ئەو دادوەرە ئاشكراكرا، كە دەبێتە بەرێوەبەری لقی سلێمانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق‌و بەفەرمانی ئەنجوومەنی دادوەری دەستبەكاربووە.

بەپێی زانیارییەكان، حاكم نەجات وەك بەرێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەستبەكاربووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان ناوبراو لەئەمڕۆ چوار شەممەوە دەستبەكار بووە، ئەوەش بەمەبەستی جێبەجێكردنی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە ژماردنەوەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

بەپێی یاسای (23) سالی 2007 دەسەڵاتی دادوەری لەهەرێمی كوردستان، ئەم دەسەڵاتە دەسەلاتێكی سەربەخۆیە، هەموو دادوەران سەربەو دەسەڵاتە سەربەخۆیەن، لەكاتی دامەزراندنی هەر دادوەرێك پێش دەستبەكاربوونی پێویستە سوێندی یاسایی بخۆن لەبەردەم سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم.

هـ ـ ح