سلێمانی.. ئاشكراكردنی بوونی مادەی "مەترسیدار" لەناو بەنزین

کوردستان

20/06/2018‌ 736 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، كە بەپێی بەدواداچوونەكانیان بۆیان دەركەوتووە، مادەی مەترسیدار دەكرێتە ناو هەندێك لەو بەنزینەی لەبەنزیخانەكانی سلێمانی دەفرۆشرێت.

محەمەد شێخ وەهاب، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكراشیكرد، كە ئەو مادانە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی كوالییەتی بەنزینەكە دەكرێتە ناو پێكهاتەكەو تێكەڵ دەكرێت، كە ماددەكە مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵكی هەیە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ئەو كەسانەی ئەو كارە دەكەن، ئەوەی ئاشكراكرد، كە كارەكە لەكۆمەڵێك تاقیقگە لەناوچەی تانجەرۆی سلێمانی دەكرێت.

هەروەها ئاشكرایكرد، كە لە بەدواداچوونەكان ئەوەشیان بۆ ئاشكرابووە، كەسانی بەرپرسی ئیداری‌و حیزبی‌و كۆمپانیای گەورە لەپشت ئەوانەوەن ئەو كارانە دەكەن.

محەمەد شێخ وەهاب، داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، كە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكەن‌و رێگری بكەن ، چونكە ئەو كارە ژیانی بۆ سەر تەندروستی خەڵكی شاری سلێمانی دەبێت.

هـ ـ ح