هێرشی موشەكی گەریلاكانی پەكەكە بۆ سەر ئۆتۆمبیلێكی سوپای توركیا

کوردستان

20/06/2018‌ 3658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ بە مووشەك هێرشكرایە سەر ئۆتۆمبیلێكی سوپای توركیاو كوژراوی لێكەوتەوە.

ئاژانسی ANF بڵاویكردەوە، چالاكییەكە لە ناوچە گردی هاركابرم لە سنووری گوندی ئوزندەرە لەناوچەی چەلێی پارێزگای جۆلەمێرگ روویدا، كە لە چالاكییەكەدا ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی سوپای توركیا كرایە ئامانج.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی ئەو چالاكییەوە بە لانیكەوە ٢ سەربازی سوپای توركیا كوژراون و سەربازێكی تریش برینداربوون.

چاوەڕێ دەكرێت هەپەگە لەبارە ئەو چالاكییەوە زانیاریی ورد بڵاوبكاتەوە، كە تائێستا وردەكارییەكەی بەتەواوی نەزانراوە.

هـ ـ ح