بەرهەمی ئۆپیك نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمدەكاتەوە

جیهان

21/06/2018‌ 230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت جارێكی تر لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش بەهۆی زۆری بەرهەمی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەهەواڵێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنتی جیهانی، بە 74.34 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخەكەی 40 سەنت بەرێژەی 0.5% دابەزیوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 65.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخەكەی بە 21 سەنت بەرێژەی 0.3% دابەزیوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی هەینی رێكخراوی ئۆپیك كۆببێتەوەو بڕیار لەبارەی كەمكردنەوەی بەرهەم بدات، كە نرخی نەوتی لەبازاڕەكان نزمكردووەتەوە.

هـ ـ ح