ڕۆیتەرز: هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای گەڵف کیستۆن گەیشتنە رێککەوتن

کوردستان

22/06/2018‌ 1411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم گەیشتنە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای گەڵف کیستۆن سەبارەت بە زیادکردنی بەرهەمی کێڵگەیەکی نەوت.


ئاژانسی ڕۆیتەرزی بەریتانی ڕایگەیاندوە "ڕێککەوتنەکە بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمی کێڵگەی نەوتی  شێخانە، بۆ ٥٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا".


بەپێی بڵاوکراوەی ئاژانسەکە "ئەو بەرزکردنەوەیەش لە ماوەی ١٢ بۆ ١٨ مانگی داهاتوودا جێبەجێدەکرێت".

کۆمپانیاکە سەرەتا بە سەرمایەی ٩١ ملیۆن دۆلار کاری لەسەر زیادکردنی بەرهەمی نەوتیی کێڵگەی شیکان کردووە، هەروەها ١٧٥ بۆ ٢١٥ ملیۆن دۆلاری تر خەرجدەکات بۆ گەیشتن بە ئاستی بەرهەمی داواکراو.
هـ ـ ر