زۆرینەیان ئێرانین.. ژمارەی گەشتیاران بۆ سلێمانی بەرێژەی 40% زیادیكردووە

کوردستان

23/06/2018‌ 350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی لەرۆژانی جەژن، ژمارەی گەشتیاران بۆ پارێزگاكە بە رێژەی 40%ی زیادیكردووە.

عەلی رەئوف، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، كە ژمارەی گەشتیارانی پارێزگای سلێمانی لەرۆژانی جەژن بەرێژەی 40% زیادیكردووە، ئەوەش بە بەراورد بەساڵی رابردوو.

عەلی رەئوف راشیگەیاند، ژمارەی گەشتیاران 139.721 هەزار كەس بووە، ئەوەش لەماوەی رۆژانی 12 بۆ 21ی ئەم مانگە.

لەبارەی ئەو ناوچانەی گەشتیارەكانی بۆ لێوەهاتوون، ناوبراو ئاشكراشیكرد، كە 7000 هەزار ئێرانی هاتوونەتە سلێمانی، كە ئەوەش زۆرینەیەو لەهیچ ناوچەیەكی ترەوە ئەو ژمارەیە نەهاتووە.

هـ ـ ح