هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردن "دەكەنە ئەمری واقیع"
پەرلەمانتارێك باس لەهەوڵێكی تری پارتی‌و یەكێتی بۆ ئەنجامدانی "ساختەكاری" دەكات

عیراق

23/06/2018‌ 5745 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی گۆڕان باس لە هەوڵێكی تری پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی بۆ ئەنجامدانی "ساختەكاری" دەكات، ئەوەش لەئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

هۆشیار عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: "دەستڕۆیشتووەكانی ناو یەكێتی و پارتی ، لەبری هاوكاریكردن بۆ راستكردنەوەی ئەنجامەكان بەهۆی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان ، خۆیان بۆ جولەیەكی تری ساختەكاری ئامادەدەكەن".

هۆشیار عەبدوڵڵا دەشڵێت: ئەگەر پارتی‌و یەكێتی "ئەمە بكەن ئیلغاكردنەوەی یەكجارەكی ئیتیخابات دەكەنە ئەمری واقع و بە هەموو توانامانەوە كاری بۆ دەكەین".

ئەمە لەكاتێكدایە، 12ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەهۆی "گومانی ساختەكاری" ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە بەدەست ئەژماردەكرێتەوە.

هـ ـ ح