ساخكردنەوە.. وێنەكەی كەركوك كۆن بوو

کوردستان

24/06/2018‌ 483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: نیقاش
لەپەیجێكی كوردی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە 21ی حوزەیراندا وێنەیەك بڵاوكراوەتەوەو لەسەری نوسراوە "ئێستا"، گوایە وێنەی شاری كەركوكەو هێزە ئەمنییەكانی سەر بە حكومەتی ناوەندی رێوشوێنی ئەمنیان گرتووەتەبەر.

ئەو لینكەی لەرێگەیەوە وێنەكە بڵاوكراوەتەوەو لەسەری نوسراوە: ئێستا گەڕەكی عروبەی شاری #كركوك ،چۆن كەركوكتان كردووە بە سەربازگەیەك، ئەم خەڵكە نەشەوی شەوە نەڕۆژی ڕۆژ":
https://goo.gl/Jsx1wK

نیقاش بەدواداچوونی بۆ راستی ئەو وێنە كرد و ئەوەی ساخكردەوە كە وێنەكە نوێ نەبوو بەڵكو بەر لە نۆ مانگ بەر لەئێستا و لەپاش روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری كەركوك لە ساڵی 2017 دا بڵاوكراوەتەوە.

یەكێك لەو لینكانەی كە پێشتر وێنەكەی بڵاوكردووەتەوە:
https://goo.gl/GrFWTb

هـ ـ ح