ساخكردنەوە.. چوار كچەكە خوشكی كوڕەكە بوون نەك ژنی

کوردستان

24/06/2018‌ 3609 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: نیقاش
لەپەیجێكی كوردی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەی كوڕێك لەگەڵ چوار كچی باڵا پۆشدا بڵاوكراوەتەوە گوایە هەرچواریان ژنی كوڕەكەن.

ئەو لینكەی لەرێگەیەوە وێنەكە بڵاوكراوەتەوەو لەسەری نوسراوە" ئەم پیاوه خاوەن چوار ژنه له یەك كاتدا، ژنەكانی به پەنجەیان ئاماژەیان بەوه كردووه كه ژنی چەنەمن":
https://goo.gl/dyLQ45

نیقاش بەدواداچونی بۆ راستی ئەو وێنەیە كرد و ئەوەی ساخكردەوە كە ئەو چواركچە كە هاوڵاتی مالیزیان خوشكی كوڕەكەن كە ناوی غەزوانە نەك ژنی بن نەوەك ئەوەی بڵاوكراوەتەوە ‌و ئەو وێنەیەش لە فڕۆكەخانەی كوالالامپور گیراوە كاتێك ئەو خێزانە لە مالیزیاوە گەشتیان كردووە بۆ سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی عەمرە لەساڵی 2017 دا.
https://goo.gl/cVrztj
https://goo.gl/pxHQVY
https://goo.gl/ii9c1o

هـ ـ ح