ساخكردنەوە.. دەنگۆی مردنەكەی ئیبراهیم تاتڵیسێس راست نەبوو

کوردستان

24/06/2018‌ 1173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: نیقاش
لە چەند پەیجێكی كوردی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە ئیبراهیم تاتڵیسێس گۆرانیبێژی توركیا كۆچی دوایی كردووە.

لینكی یەكێك لەو پەیجانەی كە هەواڵەكەیان بڵاوكردووەتەوە:
https://goo.gl/wt6sb6

نیقاش بەدواداچونی بۆ راستی ئەو هەواڵە كرد و ئەوەی ساخكردەوە كە هەواڵەكە ناڕاستەو جگە لەوەی هیچ میدیایەكی توركیا باسی ئەو هەواڵەیان نەكردووە، میدیایەكی كوردیش هەواڵەكەی بەدرۆ خستووەتەوە.

لینكی ئەو سایتەی هەواڵەكەی لەسەر زاری كەسە نزیكەكانیەوە بەدرۆ خستووەتەوە:
https://goo.gl/jTJ9A4

هـ ـ ح