رۆژێكی یەكلاكەرەوە بۆ كوردانی باكوور
هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆكایەتی كۆمارو پەرلەمانی توركیا

کوردستان

24/06/2018‌ 654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆكایەتی كۆمارو پەرلەمانی توركیا بەرێوەدەچێت، كە هەڵبژاردنەكان بۆ كوردانی باكووری كوردستان یەكلاكەرەوە دەبێت.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆكایەتی كۆمارو پەرلەمانی توركیا ، ئەمڕۆ یەك شەممە لەسەرجەم ناوچەكانی ئەو وڵاتە بەرێوەدەچێت، كە دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان لەسەعات هەشتی بەیانی بەكاتی ناوخۆیی دەكرێتەوەو سەعات پێنجی ئێوارە كۆتایی بەپرۆسەكە دێت.

لەهەڵبژاردنەكەدا، زیاتر لە 50 ملیۆن كەس مافی دەنگدانی هەیە، كە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار شەش كەس كاندیدن‌و بۆ پەرلەمانیش هەشت پارتی سەرەكی ركابەری بردنەوەی كوردسییەكان دەكەن.

هەڵبژاردنەكە بەهەڵبژاردنێكی یەكلاكەرەوە ناودەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەدوای ئەم هەڵبژاردنە دەستووری هەمواركراوی ئەو وڵاتە بەتەواوی دەچێتە بواری جێبەجێكردن‌و ئەنجامەكەشی كاریگەری لەسەر چۆنییەتی جێبەجێكردنەكە دەبێت.

هەروەها هەڵبژاردنەكە بۆ كوردانی باكووریش یەكلاكەرەوە، بەو پێیەی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە، شەڕی ئەوە دەكات لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا بەندی 10% تێپەڕێنێت‌و وەك فراكسیۆنێكی سەربەخۆ بچێتەوە ناو پەرلەمان.

هاوكات كاندیدی كورد بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، سەڵاحەدین دەمیرتاشە، كە ناوبراو لەساڵی 2016وە لەزینداندایەو یەكەم كاندیدە لەزیندانەوە ركابەری بردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار دەكات، كە دەنگەكانی كاریگەری لەسەر پرسی زیندانیكردنەكەی دەبێت.

هـ ـ ح