توركیا لە نێوان بەرەی فاشیزم و دیموكراسیدا

بیروڕا

24/06/2018‌ 1030 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەوەی لە ئێستادا لە توركیادا دەگوزەرێت،بەڕوونی دیارەو هەستی پێ دەكرێت كە ئەو ووڵاتە دابەشبووە بەسەر دووبەرەی دژ بەیەك،بەرەیەك كەبەرەی فاشیزمەو خودی دەوڵەت كە ئۆردۆغان و حیزبەكەی (ئاكەپە) ڕابەرایەتی دەكات، هەروەك دەزانرێ ئایدۆلۆژیای فاشیزم { بریتیە لە گشتگەرایی، واتە پارتێكی سیاسی دیاریكراو لە ووڵات دەست بگرێت بەسەر ھەموو جومگەكانی ووڵات، بەسەر ھەموو دام و دەزگاكان و میدیاكان بەگشتی، بەجۆریك كە فەزایەكی تایبەت یان ڕێكخراویكی سەربەخۆ نابینرێت {. بەختیارعەلی..واپێناسەی فاشیزم دەكات {بریتییە لە بوارنەدان بە جیاوازییەكان تا دەربكەون، تا هەموو هەمان مافیان هەبێت، نەوەك لە بنەڕەتدا هەر جیاوازیی قەبووڵ نەبێت و بۆ دۆخێكی وەك یەكی و تەبایی ئینسانیی لە نێوان هەموو شوناسەكاندا بگەڕێت، فاشیزم پیشەسازیی دروستكردنی «ئەوی دییەك» ـە كە شایەنی ژیان نییە، شایەنی ئەوە نییە كە لەگەڵ سوبێكتی فاشیستیدا تێكەڵبكرێت یان بەراوردبكرێت.} ئەم دەسەڵاتە بە هەموو مانایەك لەگەڵ نەیارەكانی هەنگاوەكانی فاشیزم پیادە دەكات،هەر لە كوشت وبڕوو بگرە تادەگاتە دەست درێژی بۆسەر ژن ومناڵی نەیارەكانی،زیندانەكانی توركیا گەواهی ئەوەدەدەن،كە لێوان لێوە لە بەندكراوانی كورد و گوڵەنیەكان و ئەوانەی سیاسەتی ئۆردۆغانیان پێ قەبوڵ نیە،ئۆردۆغان و داروو دەستەكەی بە هەمووشێوەیەك بۆمانەوەی دەسەڵاتە تۆتالیتاریەكەی دەست لە هیچ ناپارێزێ،بە هەموو لایەكدا پەلەقاژەدەكات،خۆیان گووتەنی بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات دەست دەخەنە نێو دەستی شەیتانیشەوە. ئەوەی لە ئێستادا لە توركیا دەگوزەرێت ڕێك درێژە پێدەری ڕەفتارفاشیەكانی ئەتا توركی باوكیانە كە دژ بە كورد و ئەرمەن لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامینداوە، كورد گوتەنی گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە.

بەرەی دووەم... بەرەی دیموكراسیە،كە هەدەپە ڕابەرایەتی دەكات كەڕێك پێچەوانەی فاشیزمی ئاكەپەیە،هەر لە ستراتیژو ئامانج وتێڕوانینیان بۆ ئازادی تاك و ژیانێكی شەرەف مەندانە كەشایستە بە مرۆڤی كورد وهاوڵاتیانی توركیابێت بەگشتی(پارتی دیموكراتی گەلان (بەكورتی:هەدەپە HDP) پارتێكی سیاسییە لە توركیا لە ژێر كاریگەری ئایدیای چەپ و سۆسیالیزمن،هەڵبەتە بەڕێزگرتن لەسەرجەم ئائن وئاینزاكان، پارتەكە لە ١٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە،سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول كوركچو هاوسەرۆكەكانی پارتەكەن ، ئامانجی پارتەكە دامەزراندنی حكوومەتێكی دێموكراتییە لە توركیا بۆ ئەوەی كۆتایی بە كپكردن بێنن ، پارتەكە لەلایەن چەند كوردێكی چەپڕەو دامەزراوە و سێ لە كەسە دیارەكانی ئەو پارتە پێشتر لە پارتی ئاشتی و دیموكراسی بەدەپە) بوون لەوانە سری سورەیا ئوندەر، هاوكات هەدەپە و بەدەپە پەیوەندییەكی قووڵیان لەگەڵ هەیە تاڕەدەیەك هاوبەشانە كار دەكەن.ھەدەپە پارتێكی سۆسیال دیموكراتە كە پابەندە بە دژایەتیكردن لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری. ئەم پارتە لە كاتی ناساندنی كاندیدەكانی، ٥٠ لەسەدی تایبەت كردووە بۆ ژنان،ئەم پارتە ھەروەھا ژینگەپارێزە و دژی دەستپێكردن و چالاكیی وزەی ناوەكییە لە توركیا. ھەدەپە خوازیارە كە سیاسەتەكانی ئەم پارتە سەرترە لە سیستمی دوانەیی تورك و كورد، لەكاتێكدا لە دانۆستانەكانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە بەشداریان كرد. دەوڵەتی توركیا ئەم پارتە تۆمەتبار دەكا بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ  pkk  و  كۆماجڤاكێن كوردستان. 

ئایدۆلۆژیای ئەم حیزبە هەروەك:  یاڤوز ئۆنەن و فاتما گۆك  لە ئەندامانی سەرەكی ھەدەپە[، جەخت لەمە دەكەنەوە كە بنەمای سەرەكی پارتی دیموكراتی گەلان قبووڵ نەكردنی سیستمی سەرمایەداری و چەوساندنەوەی چینی كرێكارە بۆ بەرژەوەندی یەكانی سەرجەم شارۆمەندانی توركیا و بە چاوپۆشین لە نەژاد، رەگەز (ژن یان پیاو) یان ئایین.لە ئەنجام دا و بەڕوونی دیارە، لەم دووبەرەیەدا كێهانیان ئازادیخواز و دیموكراتی خوازن و موستەحەقی ئەوەن كەفەرمان ڕەوایەتی و ووڵات بكەن،بە دڵنیاییەوە ئەگەر پیلانگێڕی وفرت وفێڵی ئۆردۆغان ودەسەڵاتدارانی ئاكەپە نەبێت ئەوا بەرەی دیموكراسی گەل دەسەڵات دەگرێتەدەست و كۆتایی بە جەبەڕووتی ئاكەپە دەهێنێت.

لوقمان مستەفا ساڵح