هەڵبژاردنەكانی توركیا.. دەست بەبڵاوكردنەوەی ئەنجامەكان كرا

کوردستان

24/06/2018‌ 12322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەژماركردنی دەنگەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی توركیا لەسەرجەم ناوەندەكانی دەنگدان دەستیپێكردووەو میدیاكانی ئەو وڵاتەش ئەنجامەكانیان بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، كە ئەمڕۆ یەك شەممە بەرێوەچوو، كاندیدی پارتی دادوگەشەپێدان، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەپێشەوەی كاندیدەكانە.

هەر بەپێی ئەنجامەكان، هاوپەیمانی كۆمار، كە لەپارتی دادوگەشەپێدان ئاكەپەو پارتی نەتەوەپەرست مەهەپە پێكهاتوون، زۆرینەی دەنگەكانیان بردووەتەوە.

ئەنجامەكان بەم شێوەیەیە:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، % 52.70ی بەدەستهێناوە.

موحەڕەم ئینجە كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار لەپارتی گەلی كۆماری جەهەپە، % 30.74 دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

میرەڵ ئاكشنەر، كاندیدی ئی پارتی، % 7.43 دەنگەكانی بەدەست هێناوە. 

سەڵاحەدین دەمیرتاش % 8.03 دەنگەكان

تەمەر كەرەمۆڵئۆغڵۆ % 0.89 بەدەست هێناوە.

ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیاش بەم شێوەیەیە:
ئاکپارتی: 42.3 %
جەهەپە: 22.76%
هەدەپە: 11.25 %
مەهەپە: 11.21 % 
ئیی پارتی: 10.12 %
سەعادەت: 1.40%


كۆی گشتی دەنگی هاوپەیمانی كۆمار %53.71

كۆی گشتی دەنگی هاوپەیمانی میللییەت %34.12

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا رێژەی %96,1ی دەنگەكان جیاكراوەتەوە.

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار %95,5 ی دەنگەكان جیاكراوەتەوە.

ئەم هەواڵە بەردەوام نوێدەكرێتەوە..