وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی مانگی ئایار بڵاوکردەوە

عیراق

24/06/2018‌ 301 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق  بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئایار ئاشكراكرد كە  هەناردەكردن و داهاتی نەوتەكەی زیاتربوە لە مانگەكانی پێشوتری ئەمساڵ.

ئەمڕۆ یەکشەممە  عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاندوە "بڕی هەناردەكردنی نەوتی خام لە مانگی پێنجدا لە ناوەڕاست و باشوری عێراق 108 ملیۆن و175 هەزار و 920 بەرمیل نەوت بوە".

عاسم جیهاد ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە "بڕی داهاتی فرۆشتنی ئەو نەوتە كە هی مانگی پێنجی ئەمساڵە،  7 ملیار و550 ملیۆن و 777 هەزار دۆلار بوە".

لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی كەركوكەوە ئەوەشی وتوە "وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەی خستۆتەڕو بۆ مانگی پێنج هیچ ئامارێكی هەناردەكردنی نەوت لەو پارێزگایە تۆمارنەكراوە".

وەزارتی نەوتی کەرکوک ئەوەشی وتوە "لەبەرامبەر فرۆشتنی هەر بەرملێكی نەوتدا 69 دۆلار و 801 سەنت دیاریكراوە".

هـ ـ ر