ئابوری ئێران بەرەو ناسەقامگیری تەواو دەڕوات و تمەن نزمترین نرخی تۆمارکرد

جیهان

24/06/2018‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەردەوامە و ئەمڕۆش دابەزینێکی نوێی تۆماركرد و لە بازاڕەكانی تاران بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتە زیاتر لە 8 هەزارو 700 تمەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە  ئاژانسی ئیسنای ئێرانی رایگەیاند "ئەمڕۆ یەكشەممە بەهای یەك دۆلار لە بازاڕەكانی تاران بەرامبەر بە 8  هەزارو 700 تمەن بوە، بەڵام ماڵپەڕی”رادیۆ فەردا” لەزاری سەرچاوە ناڕەسمییەكانەوە ئاماژەی بەوەداوە كە یەك دۆلار بەرامبەر بە 9 هەزار تمەن بوە".

ئاژانسی ئیسنا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە "بەهای یۆرۆ گەیشتۆتە زیاتر لە 10 هەزار و 600 تمەن و بەهای پاوەنیش گەیشتۆتە نزیكەی 12 هەزار تمەن".

ئەوەش دوابەدوای دابەزینە بەردەوامەکانی نرخی تمەنە بەرامبەر دۆلار ئەمریکی.


هـ ـ ر