رێككەوتنەكەی ئۆپیك دابەزینێكی گەورەی نرخی نەوتی لێدەكەوێتەوە

جیهان

25/06/2018‌ 266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەنزمبوونەوە كرد، ئەوەش بە  هۆی رێككەوتنەكەی رێكخراوی ئۆپیك.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 2.2% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 73.90 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 0.3% دابەزیوەو  هەر بەرمیلێكی بە 68.36 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی هەینی رابردوو وڵاتانی ئۆپیك رێككەوتن لەسەر زیادكردنی بەرهەمی نەوتی بەرێژەی 1.5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕەكان دانا.

هـ ـ ح