حكومەتی هەرێم دەیەوێت كێشەی ئەو پارانە چارەسەربكات لەبانكەكان دەریهێناون

عیراق

25/06/2018‌ 673 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رابیتەی بانكە تایبەتەكانی عێراق رایگەیاند، لە وتووێژدان لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی هەرێمی بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەی ئەو پارانەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە بانكەكاندا دەرهێنراون.

شیروان ئەنوەر موستەفا بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی دەرەوەی رابیتەی بانكە تایبەتەكانی عێراق، لەبارەی ئەو پارانەی، كە حكومەتی هەرێم لەساڵی 2014ەوە لە بانكەكان دەریهێناوەو بەبیانووی قەیرانی دارایی بەكاریهێنان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ راشیگەیاند "ئێستا وتوێژ هەیە لەنێوان رابیتەی بانكە تایبەتەكانی عێراق لەگەڵ وەزارەتی دارایی دەیكەین و دەمانەوێت بەرەزامەندی هەردوولا ئەو كێشەیە تەواو ببێت".

شیروان ئەنوەر موستەفا ئەوەشی راگەیاند "راستە حكوومەت پارەی لەبانكەكان دەرهێناوە و رەنگە ئێستا نەتوانێت بەشێوەی كاش بیانداتەوە، بەڵام حكومەت شتی دیكەی هەیە وەكو زەوی و پڕۆژە و شتی دیكە دەتوانێت لە بری ئەو پارانە وەكو قەرەبوو بیانداتەوە بۆ ئەوەی كێشەكە بەرەزامەندی هەردوولا چارەسەر ببێت، واتە مەرج نییە حكوومەت پارەكان بەكاش بداتەوە بەو بانكانە، دەمانەوێت وتوێژەكاندا بەشێوەیك بشكێتەوە كە لە بەرژەوەندیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بانكەكانیشدا بێت".

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی دەرەوەی رابیتەی بانكە تایبەتەكانی عێراق، باسی لەوەشكرد كە هەر بانكێكی عێراقی پابەندی پێوەرەكانی كاركردنی ناسراو بە KYC نەبێت ئەوا تووشی لێپرسینەوە دەبێت، لەبارەی بوونی مامەڵەی گومانلێكراویش، كە پێشتر چەند دەزگایەكی ئەمریكی باسییان لێوەكردبوو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێت "بانكەكان خزمەتی وەبەرهێنەر دەكات، خزمەتی هاووڵاتیی و بازرگان دەكات، ئێمە دەتوانیین بڵێین كە بانكەكان دەبێت بەپێی پێوەرەكانی KYC كاربكەین و دڵنیایی ئەمە ببین، ئەگەر ئەمە جێبەجێی بكەین ئەوا كێشەمان نییە، ئەگەر ئەوە سەلمێنرا كە ئەو كەسەی مامەڵە دەكات لەگەڵ شوێن یان لایەنێك كە كێشەی هەبێت ئەوا ئەو كات دەتوانیین لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكەین.

هـ ـ ح